ده‌ركه‌وت 7 گۆڵه‌كه‌ى بايرن ميونشن به‌هۆى خيانه‌تى ئه‌م ياريزانه بوو
له دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی تۆتێنهام له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تا دێت په‌یوه‌ندی نێوان كریستیان ئێریكسن و ڤێرتۆنخن به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، به گوێره‌ی میدیاكان ئاڵۆزی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ شكسته‌كه‌ی گه‌وره‌كه‌ی تۆتێنهام.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیان ئێریكنسی دانیماركی جه‌نگی له دژی ڤێرتۆنخن ده‌ستپێكردووه و له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆش بۆكسێكی له لاچاوێكی ڤێرتۆنخن داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ڤێرتۆنخن خیانه‌تی له ئێرێكسنی هاوڕێی كردووه و په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كه‌ی ئێریكنس دروست كردووه و به‌یه‌كه‌وه‌ش خه‌وتوون.
پێگه‌ی میره‌ر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر كۆی یاریزانه‌كانی تۆتێنهام دروست كردووه، هه‌ر بۆیه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی شكستێكی شه‌رمه‌زاری گه‌وره بوونه‌وه.
میره‌ر نووسیویه‌تی: ڤێرتۆنخنی ته‌مه‌ن 32 ساڵ داوای له سابرینا كڤیستی كچه هاوڕێیه‌كه‌ی ئێریكسن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت داوای له هاری كه‌ینی كاپتن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه هاوسه‌رگیری بكات كه ئێستا له‌گه‌ڵ ئێریكنس ده‌ژیت.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كێشه‌كانی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه به‌جۆرێك ئاڵۆزه ته‌نانه‌ت ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ریش نه‌یتوانیوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.