كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رێگای كۆچكردن نیشانی هاووڵاتیان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه ڤیزای یانسیبی هه‌مه‌جۆری وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2021 راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن چانسی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه و له‌و رێگایه‌وه كۆچ بۆ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بۆ نیشاندانی رێگای كۆچكردن به ڤیزای یانه‌سیب نوسیوویه‌تی: "دەتەوێت کۆچ بکەیت بۆ ئەمریکا؟ ئێستا ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزای هەمەجۆر(ناسراو بە ڤیزای یانسیب) بۆ ساڵی 2021 کراوەیە".
هه‌روه‌ها لینكێكی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌كه‌دا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كۆچ بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات، له‌و لینكه‌وه چانسی خۆی تاقیبكاته‌وه.
ساڵانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م پرۆگرامه راده‌گه‌یێنێت و به‌و رێگایه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ئه‌وانه‌ی خواستی ژیانیان هه‌یه له‌و وڵاته، چانسی خۆیان تاقیده‌كه‌نه‌وه و به‌رێگای ئۆنلاین زانیارییه‌كانی خۆیان پڕده‌كه‌نه‌وه.