باڵیۆزی کەنەدا ئامادهیی وڵاتهكهی بۆ هاوكاریكردنی ههرێمی كوردستان راگهیاند
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پۆل گیببارد، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی کەنەدا.
باڵیۆزی کەنەدا ستایشی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد له گرنگیدان به رۆڵی ژنان لە دامەزراوەکانی حکوومەتدا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئ. م