پێكهاته‌ ئاینییه‌كانی هه‌رێم داوای كورسی كۆتا ده‌كه‌ن

پێكھاتە ئایینەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پێكھاتە ئایینەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان مافی كۆتایان پێبدرێت،  لەھەمان كاتدا لە رەشنووسی دەستووری ھەرێمی كوردستانیش مافەكانیان زامن بكرێت، بۆئه‌و مەبەستە یاداشتێكییان ئامادەكردووە و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانى دەكەن.

لە یاداشتەكە داوادەکەن پێکهاتەکانی (ئێزدی،  زەردەشتی، بەھائی ، سابیئەی مەندائی و كاكەیی یارسانی) بەفەرمی لە هەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان مافی کۆتایان پێبدرێت، کاکەییەکان دەیانەوێت جیا لەوەش بە فەرمی وەك پێكھاتەیەكی  ئایینی بناسێندرێن.

لەسەر ئاستی پێکهاتە نەتەوەییەکان 11 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان وەک مافی کۆتاکان دیاریکراوە، شەش کورسی بۆ کلدان و سریان وئاشووری و ئەرمەنەکان، پێنج کورسیش بۆ تورکمانەکان، ئێستا پێکهاتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان دەیانەوێ رێژەی کۆتاکان بەرزبکرێتەوە و سەرجەمیان نوێنیەریان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت.