سه‌در داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات
نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات له عێراق.
سه‌در له‌و ده‌ستنووسه‌دا ده‌ڵێت: "به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت رژانی خوێن عێراق رابگرن".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بێت و كۆتایی به گاڵته‌كردن به خوێنی عێراقییه‌كان بهێنرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌خت و زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه و به هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، 44 كه‌س كوژراون و زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئ. م