ئەردۆغان لەبارەی ئابووری وڵاتەكەی دڵنیایی دەدات

"ھەوڵی بەھێزكردنی ئابووری وڵات دەدەین"

K24 - ھەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئابووری توركیا سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە رووبەڕووی  ھەڕەشەی دەرەكی زۆر بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی ھێزی ئابوورییەكەی بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، حكوومەتی توركیا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و ئامانجیانە تاوەكو 2021 بۆ سنووری 5% دایبەزێنن.

ئەردۆغان رشیگەیاند، ئەو بڕیارانەی كە بانكی ناوەندی سەبارەت بە دابەزینی نرخی سوود گرتوویەتەبەر، كاریگەری ئەرێنی ھەبووە لەسەر ئابووری وڵات.

ئەمە لەكاتێكدایە شارەزاییان و راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە فاكتەرە ئابووری و سیاسییەكان ھێشتا مەترسی زۆریان لەسەر ئابووری وڵاتەكە ھەیە.

ھ.م