به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی هه‌شته‌می پرێمه‌رلیگ یانه‌ی ئارسێناڵ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به بۆرنموس هێنا و به‌ره‌و پله‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ هه‌ڵكشا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یاریگه‌ی ئیمارات ئارسێناڵ میوانداریی بۆرنموسی كرد، له خوله‌كی 9ـی ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه د‌یڤید لویزی به‌رگریكاری به‌رازیلی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی ئارسێناڵ به لێدانی سه‌ر له دژی میوانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به‌رژه‌وه‌ندی ئارسێناڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش ئارسێناڵ به 15 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ جێگیر بوو.