له ناسریه سوپا هاته سه‌ر خه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
له شاری ناسریه‌ی باشووری عێراق، خۆپیشانده‌ران رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌یان گرتووه و هاوكات بۆ پاراستنی بینای پارێزگاری شاره‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی سوپا بڵاوه‌یان پێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان خۆپیشانده‌ران به سووتاندنی باره‌گای سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ناسریه‌یان كردووه‌ته شارێكی خاڵی له حزب و لایه‌نی سیاسی و ئاینی.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپا ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه و ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
هاوكات په‌یامنێرانی كه‌ناڵه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، سوپا بڵاوه‌ی به سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌رانی شه‌قامی نه‌بی ئیبراهیم كردووه.