داوا لە تەواوی لایەنە كوردییەكان دەكرێت لە لیستی ھاوپەیمانیی كوردستانی بەشدار بن

ئامادەكارییەكان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەردەوامن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ئارام سەباح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی ئاوارەکانەوە ده‌ڵێت: زیاتر لە ٤٠ هەزار ئاوارە لە کوردستان ناویان تۆمارکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە پارێزگاکانیان و بەشداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ یەك لیستی کوردیشەوە، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یەکیتیی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت: ئەوانەی لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بەشداربن، ناتوانن دەنگ بەدەستبهێنن، بەڵکو تەنها زیان به‌ کورد ده‌گه‌یه‌نن.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان كە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت، بۆ کەركووك گرنگی خۆی هەیە، چونکە لە ساڵی 2005ـه‌وه‌ بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانی شارەكە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەن نەكراوە.

H.B