لە باشماخ رێگری لە ھەزاران ئۆتۆمبێلی لێدراو دەكرێت

بازرگانان: پێش دەرچوونی بڕیارەكە ئۆتۆمێلەكانمان كڕیووە
kurdistan24.net

K24 - باشماخ

لە مەرزی پاشماخ رێگە نادرێت ھەزاران ئۆتۆمبێلی لێدراو بھێندرێنە ھەرێمی كوردستان و بازرگانانی ئۆتۆمبێلیش دەڵێن "پێش دەرچوونی بڕیاری قەدەخەكردنی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو ئێمە ئۆتۆمبێلەكانمان كڕیووە، بەڵام ئێستا بەدەستمان دەگات و بڕیارەكەش كاری پێدەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پاشماخ رایدەگەیەنێت "بە گوێرەی رێنماییەكان كار دەكەین و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت و ئەگەر دەرنەچن لە پشكنین ئەوا رێگە نادرێت بھێندرێنە ھەرێمی كوردستان".

بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست كوردستان24 كەوتووە، لە ماوەی مانگێكە زیاتر لە 2 ھەزار ئۆتۆمبێلیان لە ئەمەریكاوە ھێنراوەتە مەرزی پاشماخ، بەڵام بەھۆی بڕیاری قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو ناتوانن ئۆتۆمبێلی دیكە بگەیەنن بە پێشانگەكان بەھۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكەوتوو بۆ ھەرێمی كوردستان دەركرد و لە 1/7/2019 بڕیارەكە كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.

ھ.م