سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لە چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیگه‌رانن

هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ دووشەممە 7/10/2019  سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

لەو دیداره‌دا كە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و خۆپێشاندان و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵۆگۆڕ كرا.

هه‌روه‌ها بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و مەیدانییەكان لە ڕۆژهەڵاتی باكووری سووریا خرایە بەرباس، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كورد و ئاییندە و چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیشان دا.

تاوتوێكردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌