چیک و پۆڵەندا دەیانەوێت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن
K24 - ھەولێر
چیك و پۆڵەندا چاویان بڕیووەتە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان و دەیانەوێت ژمارەی كۆماپناكانیان لەناوچەكە زیادبكەن، ھەر بۆیە چەندین شاندی ھەردوو وڵاتە لەسەر ئاستی باڵا ئێستا لە ھەرێمی كوردستانن، راوێژكاری بازرگانی پۆڵەندا تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، ئەوان تەنھا 7 كۆمپانیایان لە كوردستان ھەیە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانیان بدەن.
سەقامگیر بوونی دۆخی سیاسیی و جیگیربوونی دۆخی ئابووری، سه‌رنجی زیاتری كۆمپانیا ئه‌ورپییه‌كانی راكێشاوه، كه خۆیان بگه‌ینه هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستی سه‌رمایه‌كانیان ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌كاندا، پاڤیل رۆشناك یه‌كێكە له به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چیك، جلی كوردی پۆشیوه‌و هه‌رزو خۆی له‌گه‌ڵ كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی ئاشنا كردووە، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زۆرترین كۆمپانیایی خۆیان بهێنه كوردستان. ئەو دەڵێ: "ده‌مه‌نه‌وێت له‌زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌هێنان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له بوار به‌هه‌مهێنانی وزه‌و نه‌وت غاز كۆمپانیا چیكیه‌كان ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه له وبوارانه‌دا، ئه‌وان هه‌لێكی زۆر باشیان به ئیمه داوه لێره، بۆیه ئێمه‌ش ئاماده‌ین به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه هاوكارییان بكه‌ین، به‌پێی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵەی خۆمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بازرگان و وه‌به‌رهێنەرانی هه‌رێمی كوردستان كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین، لێره كارئاسانێكی زۆر بۆ وه‌به‌هێنانه بیانییه‌كان ده‌كرێت".
پۆلنداش یه‌كێكی دیكەیە له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ته‌نها 7 كۆمپانیایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون و بازرگانی ده‌كه‌ن، راوێژكاری وه‌زیری بازرگانی ئه‌و وڵاته ئێستا له‌هه‌ولێری پایته‌ختە و زیاتر له 30 كۆمپانیای له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه ، كە ده‌یانه‌وێت قۆناغه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ببنه قۆناغێكی نوێ.
دانێڵتا، راوێژكار وەزارەتی بازرگانی نێودەوڵەتی بە كوردستان24ی گوت: "یەکەمجارە بەوجۆرە کۆمپانیا پۆڵەندییەکان ئارەزووی دانووستان لەگەڵ هاوتا کوردەکانیان دەکەن، تاوەکو لەگەڵیان باس لە بازرگانی کردن بکەن، ئێمە یەکێکن لە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەکردنی کێشەکان، ئەمەش دوای ئەوەی 30 ساڵ لەمەوبەر هەندێک گۆڕنکاریی لە پۆڵەندا روویاندا. ئێمە دەتوانن ئەزموون و شارەزاییمان بۆ کوردستان باس بکەین و چەند رێگایەکی چارەسەرکردنی سەردەمیانەی کێشەکان پێشکەش دەکەین، 7 کۆمپانیای پۆڵەندی لێرە ناویان تۆمار کراوە، وەکو وەزارەتی دەسپێشخەری کار و تەکنەلۆژیای پۆڵەندا، پەیوەندییەکانی بەهێزمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئێرە دروست کرد. ئەمە یەکەم پەیوەندی راستەوخۆی ئێمە بوو، ئێمە لە دوای گەڕانەوەمان بۆ پۆڵەندا دەست بە هەنگاوەکان دەکەین".
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین كۆمپانیان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی ئه‌م پڕۆژانه جێ ده‌ستیان هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی و ئابووری ناوچه‌كه سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه بینیوه. هۆكارێكی دیكه‌ش كه وایكردوه ئه‌م كۆمپانیا گه‌ور‌انه خۆیان بگه‌ێنه ناوچه‌كه و ئاسنكاری بۆ وه‌بەر‌هێنان بیانییه‌كان ره‌خاسندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ دوودڵی سه‌رمایه‌ی خۆیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
ھ.م