سامسۆنگ دوایین كارگەی مۆبایل لە چین دادەخات

ركابەریكردن لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانی چین كاری سامسۆنگی پەكخست

K24 -ھەولێر

سامسۆنگ رایگەیاند، كۆتایی بە بەرھەمھێنانی مۆبایل لە چین دەھێنێت و  دوایین كارگەی لەو وڵاتە دادەخات.

كۆمپانیای سامسۆنگ، ھۆكاری داخستنی دوایین كارگەی لەو وڵاتە بۆ ئەو زیانانە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئەنجامی ركابەریكردن لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانی چینەوە دووچاری بووە، لە گەورەترین بازاڕی مۆبایلی زیرەك لە جیھاندا، بەجۆرێك پشكی كۆمپانیاكە لە بازاڕەكانی چیندا لە چارەكی یەكەمی ساڵ بۆ 1% كەمبووەتەوە و چەندین بڕاندی بازرگانی ناوخۆ كە گەشەیەكی خێرایان ھەبووە دەستیان بەسەر پشكی سامسۆنگ گرتووە، وەك ھوواوی و شیاومی.

ئەو ھەنگاوەی سامسۆنگ ھاوكاتە لەگەڵ گواستنەوەی بەرھەمھێنان لەلایەن چەندین كۆمپانیای دیكە لەو وڵاتە بەھۆی بەرزبوونەوەی تێچووی كرێكار و داكەوتنی ئابووری.

ھ.م