لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بانگھێشتی بەغدا دەكرێت

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات به‌غدا رازی بكات پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم بنێرێت
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان لەرێگه‌ی لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراقەوە، ھەوڵ ده‌دات شایستە كشتوكاڵی و داراییەكانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان هاوتای جووتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بكرێت.

عوسمان كانی كورده‌یی، سه‌رۆكی لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ لە كۆبوونەوەیەكدا داوایان لە لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كردووه‌، لەرێگه‌ی پرۆژە یاسایاكەوە ئه‌و كاره‌ بكرێت.

له‌كاتێكیشدا لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق لە ھەرێمی كوردستانه‌، وه‌ك مەحەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، گرنگرترین داواكاری كە ئاراستەیان كراوە، خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانە بۆ ساڵەكانی 2014 ، 2015 ، 2016، كە بەھۆی بڕیارێكی سیاسی كابینەی پێشووی حكوومەتەوە خەرجكردنی راگیراوە.

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەكانی 2017 ، 2018 خەرجكراوە، بۆ ساڵی 2019 ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی دەكرێت، لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان به‌ فه‌رمی بانگهێشتی بەغدا كراوە، بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا  دابینكردنی شایستە دارایی و كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن.

H.B