ھۆشداری لە بڕیار و رەفتارەكانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك دەدرێت

"ئه‌گه‌ر جبووری له‌ بڕیاره‌كانی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی وڵامی ده‌بێت"
kurdistan24.net

K24- كه‌ركووك:

لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ناڕه‌زایی خۆی له‌ ره‌فتار و بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی شاره‌كه راگه‌یاند.

‌له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، بڕیار و ره‌فتاره‌كانی پارێزگاری سه‌پێنراویشی به‌ هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك ناوبرد و هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر جبووری له‌سه‌ر بڕیاره‌ نا یاساییه‌كانی به‌رده‌وام ‌بێت، ئه‌وا كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا وڵامی خۆی ده‌بێت.

H.B