سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

ئه‌م دوو پرسه‌ گرنگه‌ تاووتوێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە 2019/10/9 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ، بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم ده‌بێت، بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پەیوەندیداره‌ بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەك دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

ئ. م