سوپای توركیا: له‌ خواكوڕك 9 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون

له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری توانیویانه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی "باكووری عێراق" 9 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بكوژن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خواكوڕك و حه‌فتانین له‌ "باكووری عێراق" (هه‌رێمی كوردستان) كوژراوون.

سوپای توركیا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ رۆژانه‌ بۆردومانی پێگه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوسنووری توركیا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ