سادیۆ مانێ: سبه‌ی به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رازیل ده‌به‌ینه‌وه
بڕازیل له دوو یاری دۆستانه‌دا له‌وڵاتی سه‌نگاپوره‌یه و رووبه‌رووی سه‌نیگال و نایجیریا ده‌بێته‌وه.
به‌رازیل سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره یه‌كه‌مین یاری خۆی له دژی سێنگیال ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ ئه‌م یارییه له پێكهاته‌ی به‌رازیل ئێده‌رسۆن مۆرایسی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی له بری ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول یاریی بكات.
له هێڵی به‌رگریش دانی ئه‌لڤێس و ئه‌لێكس ساندرۆ هاوشانی ماركینۆس و تیاگۆ سێلڤا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن.
پێش یارییه‌كه‌ش سادیۆ مانێی هێرشبه‌ری سه‌نیگال رایگه‌یاند هه‌میشه به فێرمینهۆ ده‌ڵێم ده‌توانین به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێتان ببه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ده‌ڵێت: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من رووبه‌رووی بڕازیل و فێرمینهۆی هاوڕێم ده‌بمه‌وه هه‌میشه پێی ده‌ڵێم به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێتان ده‌به‌ینه‌وه دڵنیاشم یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات و بڕازیلیش یه‌كێكه له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌ده‌ین من ده‌زانم بردنه‌وه له بڕازیل چێژێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ من و هاوڕێكانم هه‌یه.
سادیۆ مانێ ده‌شڵێت: هه‌موو كه‌س ئازاده چۆن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت بۆ من زۆر گرینگ نییه ژیانی خۆم پیشانی خه‌ڵكی تر بده‌م ژیانی تایبه‌تی خۆمه و هه‌ر وه‌ك كه‌سانی دیكه ده‌ژیم و ده‌خه‌وم و نان ده‌خۆم و مه‌له‌وانی ده‌كه‌م بۆیه هیچ گرینگ نییه ئه‌و كارانه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه،
ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌كان گرینگه وێنه‌یه‌كی مانێیه له‌گه‌ڵ نێیمار، به‌ڵام بۆ من ئه‌وه گرینگ نییه ده‌مانه‌وێت ببه‌ینه‌وه و ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین ئه‌وه‌كه‌ی دیكه بۆ رۆژنامه‌نووسان گرینگه و لای من هیچ گرینگ نییه.