سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە
K24 - ههولێر:
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا و لەشکرکێشی تورکیا بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق هاتووە: هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا تەسعیدیكی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی مەینەتی مرۆیی و بەهێزكردنی گروپە تێرۆریستەكان. مەترسیە بۆ ئاسایشی ناوچەكە".
بەرهەم ساڵح داوا دەکات: "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە، و پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی سوریەكان، بە گەلی كوردەوە، بۆ ئاشتی و كەرامەت بکات".
H.J