ئه‌مه‌ریكا له حه‌سه‌كه كشایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای ره‌سمی سووریا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ده‌یان ئامێر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان له حه‌سه‌كه‌وه كشاندووه‌ته‌وه و روویانكردووه‌ته ده‌روازه‌ی سێملكای هاوسنووری عێراق.
كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد.
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ هێرشی توركیا و وه‌شاندنی خه‌نجه‌ره له پشته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان(باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات) دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا له ناوچه كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا بكشێته‌وه و تره‌مپ رایگه‌یاند، چیدیكه له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام نابین و توركیا كاری كورده‌كان ته‌واو ده‌كات و به‌رپرسیارێتی زیندانیانی داعش و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆری داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.