گراهام بۆ توركیا: هێڵی سوور نه‌به‌زێنی

K24 – هه‌ولێر:
لیندسی گراهام، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامی سەر بە پارتی كۆماری و یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌كانی واشنتن، په‌یامێكی ئاراسته‌ی توركیا كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا گراهام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بۆ حكومه‌تی توركیا.. گڵۆپی سه‌وزت بۆ هه‌ڵنه‌كراوه تا بچیته باكووری سووریا".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له كۆنگرێس له هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی زۆر هه‌یه. پێویسته ئه‌وه وه‌ك هێڵی سوور ببینی و له‌سه‌رت پێویسته ئه‌و هێڵه نه‌به‌زێنی".
لیندسی گراهام به هاشتاگی (#StandWithTheKurds) تویته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م تویته‌ی گراهام له كاتێكدایه، سوپای توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ته‌واو كردووه و هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ئانوساتدایه.
لیندسی گراهام له رابردووش‌دا هه‌ڵوێستی به‌و جۆره بووه، كه نابێت ئه‌مه‌ریكا پشت له كورد له باكووری سووریا بكات.
له لێدوانێكی پێشوویدا، و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، واته دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا گراهام رایگه‌یاندبوو، "هیوادارین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه توركیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بكات و نابێت هاوپه‌يمانه‌كانمان له سووريا به‌جێبهێڵين".
هه‌روه‌ها رۆژی 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2019 به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندبوو، پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه به جێ نه‌هێڵێت، كه هاوكاری كردوون. سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركياش، گراهام گوتبووى: لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا سەبارەت بە يه‌په‌گه تێدەگه‌م.