ئۆپۆزیسیۆنی توركیا دژی هێرشی سوپان بۆ سه‌ر باكووری سووریا

K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا، دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا ده‌ربڕی و پێیان وایه رێگه‌ی گونجاو بۆ ده‌سته‌به‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا، ئاشتییه له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا.
جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری، فایه‌ق ئوزتورك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ردۆغان وڵات به‌ره‌و زه‌لكاوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بات.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته توركیا پشتیوانی له سوپای سووریا بكات و هاوكاری بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌وه‌شی گوت: كورتترین رێگه بۆ پاراستنی ئاسایشی توركیا، ئاشتی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقه.
ئه‌م وتانه دوای ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا و ناوچه‌كه له هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه پاك بكاته‌وه.