له گرێ سپی ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
K24 – گرێسپی:
هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان له شارۆچكه‌ی گرێسپی بۆ ئیدانه‌كردنی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا خۆپیشاندانیان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، هاووڵاتیان دژی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون و پێیان وایه، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان.
یه‌كێك له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه بۆ كوردستان24 گوتی: ئه‌مه‌ریكا پشتی لێكردین و ده‌یه‌وێت بكشێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئێمه به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر و داعش بووینه‌وه.
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی كورد له رۆژئاوای كوردستان دوای ئه‌وه دێت، تره‌مپ رایگه‌یاند، كورده‌كان پاره‌یه‌كی زۆرمان پێداون و شه‌ڕی داعش هیچ ده‌ستكه‌وتی بۆ ئێمه تێدا نییه و ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه.