له 24 كاتژمێری رابردوودا 10هاووڵاتی له رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدبوونه
K24 - قامیشلۆ:
په‌یامنێری كوردستان بیست و چوار له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، له ده‌ستپێكی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، 10 هاووڵاتی له شاره‌كانی سه‌رێكانی و گرێ سپی و قامیشلۆ شه‌هید بوونه و له نێو قوربانیه‌كاندا منداڵیش هه‌ن.
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌ستیپێكرد.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش له‌لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانی جیهان هێرشه‌كه ئیدانه كراوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه.