رێكخراوه بیانییه‌كان باكووری سووریا به‌جێده‌هێڵن

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوه بیانیانه‌ی له باكووری سووریا بوون، به‌ره‌و عێراق كارمه‌نده‌كانیان ده‌كشێننه‌وه.
ئاشكراشیكردووه، هه‌ریه‌ك له رێكخراوه مرۆییه‌كانی سه‌ر به فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و سویسرا كارمه‌ندانی خۆیان له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریاوه به‌ره‌و عێراق گواستووه‌ته‌وه.
پێشتریش له به‌رایی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان، سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانی له سووریا پاشه‌كشێ پێكرد.
هاوكات زیاتر له 50 ده‌ستگیركراوی داعش، كه پله‌ی باڵایان له ریزی رێكخراوه‌كه هه‌بوو، له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه له هه‌سه‌ده وه‌رگیران و گواسترانه‌وه بۆ عێراق.