هه‌سه‌ده ئامارێكی نوێی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، "له ده‌ستپێكی هێرشی توركیاوه تا ئه‌مڕۆ 22 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردووه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ دزه‌كردنه ناو گرێ سپی شكستیان پێهێنراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له میحوه‌ری ته‌ل حلف و علواك، میلیشیاكان و سوپای توركیا هه‌وڵیاندا دزه بكه‌نه ناو گرێ سپی و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌كه‌یان تۆپخانه‌كانی توركیا هه‌ڕه‌مه‌كیانه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام شه‌ڕڤانان رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و رێگریان كردووه له سه‌ركه‌وتنی په‌لاماره‌كه.
ئاشكراشیكردووه، له گوندی تویمیه‌ی باشووری سه‌رێ كانی شانه‌یه‌كی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیان داوه و توانراوه شكست به په‌لاماره‌كه بهێنرێت.