توركیا گرێ سپی و سەرێكانی بە چڕی تۆپباران دەكات
K24 - گرێ سپی
سوپای توركیا بە چڕی ناوچەكانی گرێ سپی و سەرێكانی تۆپباران دەكات.
پەیامنێرانی كوردستان24 لە ناوچەكانی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند: "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای توركیا بە چڕی تۆپبارانی گرێ سپی و سەرێكانی دەكات".
ئاماژەیان بەوەشكرد: "بەھۆی چڕی تۆپبارانەكە ھێشتا نەتوانراوە زیانە گیانییەكان بزانرێن".
ھ.م