ئه‌ردۆغان سنووری هێرشه‌كانی دیاریكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆ ژئاوای كوردستان) راناگرن.
ئه‌ردۆغان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019 رایگه‌یاند، تا 32 كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن و ناوچه‌كه‌ش له "تیرۆریستان پاك ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كه 4 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری نیشته‌جێ بكات، كه پێشتر به هۆی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له توركیا كردووه.
ئ. م