پێنتاگۆن: كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا سه‌رقاڵی رێككه‌وتنن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتنن له‌گه‌ڵ سووریا و رووسیا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه هه‌زار سه‌ربازی سوپاكه‌ی له باكووری سووریا بكێشێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی گوتی: زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بكات دژی توركیا.
باسی له‌وه‌شكرد، هێشتا فه‌رمانیان پێ نه‌كراوه به ته‌واوی له خاكی سووریا بكشێنه‌وه، به‌ڵام له باكووری سووریا ده‌كشێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه، كورده‌كان له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێن له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ببنه‌وه.