ئەردۆغان: ئێمە موسوڵمانین بۆیە پشتگیریمان ناکرێت
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیبه ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی یاساکانی ناتۆ، دەبێت ئەندامانی ناتۆ پشتگیری لە تورکیا بکەن لە هێرشەکانی بۆ سووریا، بەڵام تورکیا تاکە ئەندامی موسوڵمانی ناتۆیە، بۆیە پشتگیری لێ ناکرێت.
ئەردۆغان لە نوێترین لێدوانی لە بارەی هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گووتی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کارێکی ئەرێنییە و لەگەڵ ئەمەریکا ناکۆکیمان لەبارەی منبج نییە و کاری لە پێشینەمان کۆنتڕۆڵکردنی منبجە.
راشیگەیاند، تورکیا هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ رووسیا لەبارەی کۆبانێ نییە.
سەرۆکی تورکیا رەتیدەکاتەوە هێرشەکان بوەستێنێت و وەک خۆی دەڵێت، تورکیا تا لەناوبردنی هەموو "تیرۆرستان" ناوەستێت.
H.J