به فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار ئاشكرا كرا
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی و یاریزانی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه نێیمار به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی بوو مانگێك ناتوانێت یاریی بكات و تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی بووه له رانی چه‌پی.
شازده‌یه‌مین جاره له‌ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش ساڵ نێیمار تووشی پێكان ده‌بێت و به‌هۆی پێكانه‌كانی كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013 ریزه‌كانی سانتۆسی به‌رازیلی جێهێشتووه تاكو ئێستا 503 رۆژ به‌هۆی پێكانه‌وه دوور كه‌وتۆته‌وه.