حكوومەت ئامادەكاريی بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاواى كوردستان دەكات

ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەكاريی بۆ ھاتنی ئاوەرەكانی رۆژئاواى كوردستان دەكات و داواش لە وڵاتان دەكات، ھاوكاری مرۆیی بگەیەنن.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێی كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییەكانەوە داوای كردووە، وڵاتان ھاوكاری بگەیەننە ھەرێمی كوردستان، بۆ ھاوكاریكردنی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا زیاتر لە 200 ئاوار لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان.

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ و په‌نابه‌ر روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌كاریی بۆ هاتنیان ده‌كات.

ئ. م