كیم به ئه‌سپه سپییه‌كه‌یه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌سه‌ر چیای بایكدۆ كه به به‌فر داپۆشراوه و وه‌ك سێمبولی "زه‌وی شۆڕشی پیرۆزه" به ئه‌سپێكی سپییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌ند كارگه و دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێمی سامجیوون له هه‌رێمی ریانگانگ له باكووری وڵاته‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/10/2019 ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كاتێك وڵات رووبه‌ڕووی ئالنگاریی سیاسی و دیپلۆماسی ببێته‌وه، چیای بایكدۆ و شارۆچكه‌ی سامجییون ئه‌و دوو شوێنه‌ن كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانیان ده‌كات".
كیم سه‌ردانی باكووری سامجیوونی كردووه و له چیای بایكدۆ چاودێریی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دوو نه‌خۆشخانه و كارگه‌یه‌كی كردووه كه ئێستا كاریان تێداده‌كرێت.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور گوتوویه‌تی: "رووبه‌ڕووی سه‌ختی بووینه‌ته‌وه به‌هۆی فشار و ئابڵۆقه تونده‌كانی هێزه دوژمنكاره‌كانه‌وه، له‌مپه‌ر و ئالنگاریی زۆر دێته پێشمان، ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه دوژمنكاره‌كان له سه‌روویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ل به‌رامبه‌ریان توڕه‌تر بێت".