"ئالێگری ده‌بێته‌ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد"

"مانچێسته‌ر یونایتد گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئالێگری كردووه‌ و رازیبووه‌ كه‌ شوێنی سۆڵشایه‌ر بگرێته‌وه‌"

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە، بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد لە هەوڵی ئەوەدان راهێنەرێکی دیکە لە شوێنی ئۆلێ سۆلشایەر راهێنەری نەرویجی یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بۆیە ئالێگری راهێنەری پێشووی خانمە پیرەکە یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە شەیتانە سوورەکان لە پرۆژەکەیاندا هەیە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە هەردوولا لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆیان کردووە  راهێنەرە ئیتاڵیەکە بە داوایه‌كه‌ی مان یو رازی بووە، بەڵام ئەویش داوای کردووە کە پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری پێشووی ئەو یانەیە وەکو هاوکاری دەست نیشان بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە بێجگە لە مان یو، بەرپرسانی تۆتێنهامیش لە هەوڵی ئەوەدان زستانی ئەمساڵ ئالێگری رازی بکەن پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە لە پرێمەرلیگ ئینگڵاندوە دەست بە پیشەکەی بکاتەوە.