پێشكه‌شكار و رۆژنامه‌وان ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی له سلێمانی کوژران

K24 - سلێمانی:
رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكار ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی، له سلێمانی كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، رووداوه‌كه لای تێرمینالی شاره‌زوور بووه.
بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵان كه ئامانج و هاوژین و منداڵەكەیان بینیوە، شوێنه‌واری گوللـە بە سەری هەرسێكیانەوە بووە.
ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (بێ سنوور) بوو له كه‌ناڵی ئێن ئار تی و (لانه محه‌مه‌د)ی هاوسه‌ره‌كه‌شی پێشووتر بێژه‌ری كه‌ناڵی كوردسات بوو.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)