ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر پردێكی نێوان هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق كه‌وته خواره‌وه
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگه‌ی نوێی نێوان هەڵەبجە – سەیدسادق، لە پردی نزیك گوندی تەپەتۆڵکە، کەوتە خوارەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بە پەلە گەیه‌نراونەتە نەخۆشخانە و باری تەندرووستیان ناجێگیرە.
ئ. م