به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌برووسكه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌برووسكه، له سنووری گونده‌كانی نه‌وڕۆڵی سه‌ر به ناحیه‌ی سیروان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، گه‌نجێكی ته‌مه‌نی 24 ساڵ، به‌ناوی (ئاران ئه‌ركان) گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، (ئاران) دانیشتووی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و پیشه‌ی قوتابییه، كوڕی (مامۆستا ئه‌ركان)ی قائیمقامی پێشووی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
رائید بارزانی عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئێستاش ته‌رمی ئاران گوازراوه‌ته پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه و برینداره‌كه‌ش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو گه‌نجه‌كه پوورزای یه‌كدین، ئێستاش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئ. م