"بەهۆی گەندەڵی وەبەرهێنەران لە عێراق نامێننەوە"

پەرلەمانتارێك: پێویستە ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنەران دروستبکرێت

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێك رایدەگەینێت، وەبەرھێنەران بۆ ماوەیەكی كەم روو لە عێراق دەكەن و دواتر جێیدەھێڵن.

نەدا شاكر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی گەندەڵی و خراپی پرۆسەكانی بانكی، وەبەرھێنەر بۆ ماوەیەكی كەم لە عێراق دەمێنێتەوە و تەنیا دەمێننەوە كە چارەسەرێك بۆ سەرجەم كێشەكان بدۆزرێتەوە.

 راشیگەیاند، پرۆسە و جۆرەی ئەو كاڵایانەی كە ھاوردەی دەكات، شێوازی ئەو بازاڕە دەستنیشان دەكات كە لە عێراقدا ھەیە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا "عێراق ژینگەیەكی لەباری ھەیە بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنانی گەورە، بەتایبەتی كە كێشەی ژێرخانی بنەڕەتی، خزمەتگوزاری، پیشەسازی و كشتوكاڵی ھەیە، ئەوانەش ھۆكارن كە وڵاتانی دیكە وەك ناوەندێكی وەبەرھێنان سەیری عێراق بكەن، ھەر بۆیە پێویستە كە ژینگەیەكی دروستی وەبەرھێنان بۆ راكێشانی وەبەرھێنەر بڕەخسێندرێت".

ھ.م