فەرەنسا و ژاپۆن بە مەرج پاڵپشتی دارایی ئێران دەکەن

قەرز بە ئێران دەدرێت ئەگەر پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی رۆژنامەی ماینیتی ژاپۆنی، ژاپۆن و فەرەنسا پێشنیارێكی ھاوبەشیان خستووەتە بەر دەستی ئێران، سەبارەت بەوەی قەرزێك بەو وڵاتە بدەن كە بڕەكەی 18 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە بەگەرەنتییە نەوتییەكان ، بە مەرجێك كە تاران پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنی ئەتۆمی رابگەینێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆكیۆ بڕیاری داوە پاڵپشتی ئەو دەستپێشخەرییەی فەرەنسا بكات، كە لەماوەی رابردوودا لەلایەن پاریسەوە راگەیەندراو خۆی لە پێشكەشكردنی ھاوكاریی دارایی دەگرێتەوە بە ئێران كە بەبڕی 15 ملیار دۆلارە، كە بڕیار وایە ئەو بڕە پارەیە تەنیا بۆ كڕینی كەلوپەلی خۆراك و تەندروستی خەرجبكرێت، ھاوكات ژاپۆن ھیواخوازە كە ئەو پاڵپشتییە داراییە ببێتە ھۆكاری دەستپێكردنەوەی گفتووگۆكان لە نێوان تاران و واشنتن دەرباری بەرنامەی ئەتۆمی.