تورکیا: سزاکانی ئەمەریکا کاریگەری ئەوتۆی نییە

"پرسی هالک بانک لە كارەكانی بەردەوامە"

K24 - ھەولێر

مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایەگیاند، پرسی هالک بانک کە لە لایەن دەوڵەتەوە خاوەنداری دەکرێت، لە کارەکانی بەردەوامە تەنانەت ئەگەر سزاکانی ئەمەریکاش بۆ سەر بانکەکە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمەریکا سزا بخاتە سەر بانکەکە و بەوە تۆمەتباری دەکات کە سەرەڕای سزاکان بۆ سەر ئێران بانکەکە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتەکە هەیە.

لەو بارەیەوە بانکەکە دەڵێت، تۆمەتەکانی ئەمەریکا پەیوەندیی بەو هەڵکشانەی ئەم دواییە هەیە، کە واشنتن بە سەر ئەنقەرەی دەسەپێنێت بەهۆی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.