تره‌مپ: به‌ڵێنمان نه‌داوه 400 ساڵ كورد بپارێزین

جیهان
هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوا
تره‌مپ
ئه‌نقه‌ره
كۆشكی سپی
ئه‌ردۆغان
كورد
هه‌سه‌ده
یه‌په‌گه
په‌یه‌ده
رۆژئاوا
سوپای توركیا
سه‌رێ كانی
گرێ سپی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان توركیا و كورددا به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڵێنمان به كورد نه‌داوه بۆ ماوه‌ی 400 ساڵ بیانپارێزین.
تره‌مپ گوتیشی: كورده‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو له سووریا به رێگه‌یه‌كی زیره‌كانه كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: واشنتن به‌ڵێنی پابه‌ندبوونی به پاراستنی كورد بۆ ماوه‌ی 400 ساڵ نه‌داوه.
تره‌مپ له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی قسه‌ی كرد و هه‌ڕه‌شه‌شی كرد، ئه‌گه‌ر توركیا ره‌فتاری هه‌ڵه بكات سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش گوتی: له كۆتاییدا ئه‌و هێزانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: نامه‌وێت هێزی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه.