له بواری فڕۆكهوانی و سیستمی بهرگریدا ههشت كۆمپانیای ئهمهریكی پێشهنگی جیهانن
K24 – ههولێر:
ركابەری نێوان كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و بەرگری لە جیھاندا لەسەر بەرھەمھێنانی نوێترین فڕۆكە و پێشكەوتووترین سیستەمی بەرگری بەردەوامە. بۆ ئەو مەبەستەش تۆڕی "ڤەڵۆ تودەی" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا رایگهیاندووه، له كۆی 10 گەورەترین كۆمپانیا لە رووی بەھای بەبازاركردنەوە 8یان ئەمهریكین.
ریزبهندی كۆمپانیاكان بهم جۆرهیه:
كۆمپانیای بۆینگی ئهمهریكی
بەگەورەترین كۆمپانیای فڕۆكەوانی ھەژماردەكرێت لە جیھاندا و لە بواری دروستكردنی فڕۆكەی بازرگانی، سیستەمی بەرگری و ئاسایش كاردەكات، بەھای بەبازاڕكردنی گەیشووەتە 210 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
هەنی ويڵ ئینتەرناشيوناڵی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی گەیشتووەتە 118 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار لەخزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەكنەلۆژیدا كاردەكات.
يونايتد تەكنولۆجيزی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی گەیشتووەتە 115 ملیار و 45 ملیۆن دۆلار ، لە كەرتی فڕۆكەوانی بازرگانی، پیشەسازی بەرگری كاردەكات.
لۆكهيد مارتنی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی دەگاتە 108 ملیار و 490 ملیۆن دۆلار ، سیستەمی بەرگری، فڕۆكە، كەرەستەی دەریایی، مووشەك و چەك و تەقەمەنی بەرھەمدەھێنێت.
ئێرباسی ئەوروپی
بەھای بەبازاڕكردنی دەگاتە 99 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، فڕۆكە، ھەلیكۆپتەر، سیستەمی بەرگری و كەرەستەی سەربازی دروست دەكات.
جەنراڵ ئێلیكتريك ئەڤیشنی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی گەیشتووەتە 74 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار، پارچەی فڕۆكە، بەرھەمی چاودێریكردنی تەندروستی، ئامێری كارەبایی و پرۆگرامسازی و ئامێری تەكەنەلۆژیا دروست دەكات.
سافرانی ئەوروپی
بەھای بەبازاڕكردنی دەگاتە 63 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆكە و بەرھەمھێنانی سیستەمی بەرگری، مووشەك، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و مانگی دەستكرد.
نۆرثرۆپ گرومانی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی دەگاتە 62 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، فڕۆكە، ئەلیكترۆنییهكان، مانگی دەستكرد، ئامێری ھەستیاری، مووشەك و پرۆگرامسازی دروست دەكات.
رايثيونی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی گەیشتووەتە 53 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، تایبەتە بە سیستەمی بەرگری، ھەروەھا مووشەك، ئامێری ھەستیاری و چەك و تەقەمەنی دروست دەكات.
جەنەڕاڵ ديناميكسی ئهمهریكی
بەھای بەبازاڕكردنی گەیشتووەتە 51 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، نوێترینی ئەو فڕۆكانەی كە لەلایەن سەرمایەدارانی جیھانەوە بەكاردەھێنرێت دروست دەكات، جگە لە دروستكردنی تانك و زریپۆش و ھەروەھا لە كەرتەكانی سیستەمی دەریایی و تەكنەلۆژیای زانیارییەكان كار دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە كۆمپانیای بۆینگی ئهمهریكی كە لە پلەی یەكەمی لیستەكەدا ھاتووە پشتیوانی سەرجەم كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و ئهمهریكا و تەنانەت حكومەتەكانی كاركەر لەگەڵیدا دەكات لە زیاتر لە 150 وڵاتی جیھانیدا.