تره‌مپ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و له باره‌ی ئاگربه‌ست گفتوگۆیان كردووه.
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌ردۆغان پێی راگه‌یاندووه، هه‌ندێك نیشانه‌شكێن و هاوه‌نباران مابوون، ئه‌وانیش به خێرایی له‌ناوبراون.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "نیازی باش له هه‌ردوو لایه‌نی توركیا و كورد هه‌یه، توركیا سووره له‌سه‌ر كاركردن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، كوردیش به هه‌مان شێوه، ده‌یانه‌وێ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی كۆتایی بكرێت".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "شتێكی خراپه كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه و كێشه‌كان به رێگه‌ی لاواز چاره‌سه‌ر كراون، ئێستا نیازی باش له هه‌ردوو لا هه‌یه و چانسی سه‌ركه‌وتن هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی پاراستووه و داعشه زیندانیكراوه‌كان دووجار پاسه‌وانیان لێده‌كرێت، ئه‌وانیش كورد و توركیان.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت: "تازه ئاگاداركرامه‌وه كه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ چه‌كداره داعشه‌كانی خۆیان ببه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌واڵێكی باشه، به‌ڵام ده‌بووایه ئه‌و كاته بێت كه ئێمه ده‌ستگیرمان كردن".
ئ. م