حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌كات

kurdistan24.net

K24 - زاخۆ:

به‌ هۆی زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕ له‌ رۆژئاوای كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیییه‌وه‌ هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی  ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.

توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له‌ ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" له‌ رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستپێكرد و له‌ چوارچێوه‌یه‌كی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، هێرشه‌كانی راگرتووه‌، به‌ڵام هه‌سه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا توركیا پابه‌ندی ئاگربه‌ست نییه‌.

ئ. م