نوێنهری حكوومهتی ههرێم له ئهڵمانیا بهشداری كۆنگرهی پارتی CSU دهكات
K24 - ميونشن:
کۆنگرەی پارتی کریستیانی کۆمەڵایەتی (CSU) لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، به بانگهێشتی فهرمی و ئامادهبوونی دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان، وەک سوپاسکردنێکی پشتیوانی و هاوکاریان بۆ هەرێمی کوردستان, دهستی به كارهكانیكرد.
ئەو پارتە لە ویلایەتی بایرنی ئەڵمانیا حوکمڕانە و پارتێکی کۆنسێرڤاتیڤی كریستیان دیموکراتە.
ئەو پارتە لهگهڵ حیزبی کریستیان دیموکراتەکانی ئەڵمانیا، کە به پارتەکەی ئەنگێلا مێرکل ناسراوە هاوپەیمانە و بەهێزترین پارتی ئەڵمانیایە و حکومەتیان بە دەستەوەیە. لە هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوە هەمان سیاسەتی کریستیان دیموکراتەکانیان هەیە و لە شەڕی دژی داعش بە پێدانی چەك هاوکارو پشتیوانی هەرێمی کوردستان بوون.
لە هێرشی تورکیاش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پارتەکەی مێرکل دژی هێرشی تورکیا وەستانەوە و داوای دەستبەجێ وەستانی شەڕو کشانەوەی سوپای تورکیایان کرد و فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا ڕاگرت.