به ڤیدیۆ.. كاروانێكی هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه رۆژئاوای كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به بارهه‌ڵگری به‌تاڵه‌وه، به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان ده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه عێراق.
پێشتر مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه عێراق و له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار جێگیریان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بكه‌ن له‌وێ.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كاروانه‌كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری به‌تاڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه ناو خاكی عێراق.
ئ. م