تره‌مپ نهێنییه‌ك له‌سه‌ر چوونی سه‌ربازه‌كانیان بۆ سووریا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا ده‌ڵێت: "سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌ركێك چووه ناو خاكی سووریا و ده‌بوو ماوه‌ی 30 رۆژ له‌و وڵاته بیت، تا دژایه‌تی داعش بكات، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵ مانه‌وه".
تره‌مپ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "پێویست بوو هێزه‌كانمان ماوه‌ی 30 رۆژ له سووریا بن، بۆ ئه‌وه چووبوون گورزێكی به‌هێز و خێرا بسرهوێننه داعش و بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵ له سووریا مانه‌وه".
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه كه تره‌مپ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه نزیكه‌ی 200 سه‌ربازی كۆماندۆز له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بهێڵێته‌وه. ئه‌و ناوچانه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا جێگیر ده‌بن له ده‌ره‌وه‌ی "ناوچه‌ی ئارام"ـه و به درێژایی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌وباره‌وه گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن.