كلاسیكۆی كوردستان به یه‌كسانبوون كۆتایی هات
له كلاسیكۆی كوردستان، هه‌ولێر و زاخۆ به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، ئه‌مه‌ش چواره‌مین یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق، له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میونداریی زاخۆی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، دوو گۆڵ له یارییه‌كه تۆمار كرا، سه‌ره‌تا بارزان شێرزاد هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 76 له نێو ناوچه‌ی سزای زاخۆ تۆپێكی وه‌رگرت ئاراسته‌ی گۆڵی كرد و به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند.
خۆشییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر زۆری نه‌برد، كاتێك زیاد ئه‌حمه‌د هێرشبه‌ری یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی رێباز عه‌بدوڵڵای گۆڵپارێزی هه‌ولێر وه‌رگرت و ئه‌نجامه‌كه‌ی له خوله‌كی 81 بۆ زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی زاخۆ دوای 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك له‌م خولی نایابی عێراق تاكه خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێریش هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه.