به‌غدا: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نامێننه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریاوه روویان له عێراق كردووه، نامێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ییه‌كه راشیگه‌یاندووه، پێویسته روونی بكه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له سووریاوه روویان له خاكی عێراق كردووه، پێشتر ره‌زامه‌ندیان له حكومه‌تی به‌غدا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نه‌دراوه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناو خاكی عێراق.
له‌سه‌ر بڕیاری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌ره‌و عێراق و به رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا پاشه‌كشێیان پێكرا و دوێنێ كاروانێكی ئه‌و هێزانه گه‌یشته سنووری پارێزگای هه‌ولێر.