كوردستان24 ده‌قی رێككه‌وتنی پوتن و ئه‌ردۆغان بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی چاره‌نووسساز و بۆ ره‌وشی سووریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له سوچی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتن و ئه‌ردۆغان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و دواتر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
ده‌قی یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسی و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی سووریا و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپاتكرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یادداشته و هه‌ماهه‌نگی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری.
له كۆنفرانسه هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، پێویسته له نێوان كورد و دیمه‌شقدا گفتوگۆ هه‌بێت و له ده‌ستووری نوێی سووریادا، مافی كورد جێی بكرێته‌وه.
پوتن گوتیشی: پێویسته هه‌موو ئه‌و هێزه بیانییانه‌ی به ناشه‌رعی هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: رووسیا پشتیوانی له گفتوگۆی هه‌مه‌گیری نێوان كورد و دیمه‌شق ده‌كات.
پوتن ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی چاره‌نووسساز و دواتر سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتن و بڕیارانه ئاشكرا ده‌كات.
ئاشكراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مشه‌و ئه‌و بڕیاری ئاگربه‌سته 120 كاتژمێرییه كۆتایی دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
رێككه‌وتنی ئه‌مڕۆی توركیا و رووسیا دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، كار ده‌كه‌ن بۆ ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن له نێوان كورد و توركیادا.
هاوكات پێش راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و رووسیا، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، فه‌رمانداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) به ئێمه‌ی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان به ته‌واوی له "ناوچه‌ی ئارام" كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه ئاشكراشیكرد، "ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، مه‌زڵوم كوبانێ به مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، یه‌په‌گه به ته‌واوی له ناوچه‌كه كشاوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو رێككارێكی توركیا دژی هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا دوای ته‌واوبوونی واده‌ی ئاگربه‌ست به پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست هه‌ژمار ده‌كات و بێ هیچ چه‌ندوچوونێك ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.
له نوێترین پێشهاتیشدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند، "ته‌واوی مه‌رجه‌كانمان له ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ كرد".
ئه‌م دوو لێدوانه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌سه‌ده دوای ئه‌وه دێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی توركیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) رایگه‌یاند، هێزه كوردییه‌كان له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه به درێژایی 120 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانی هاوسنووری توركیایان به‌جێهێشتووه و پاشه‌كشه‌یان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاند، له باره‌ی پرسی ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا هێزه كوردییه‌كانی تێدایه و پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له سوچی هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌یانه‌وه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراوی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا، كه 120 كاتژمێره، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان به ته‌واوی پاشه‌كشێ نه‌كه‌ن، سوپای توركیا ده‌ست به هێرشه‌كانی ده‌كاته‌وه.
رۆژی (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاردرا ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر رابگه‌یه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) پاشه‌كشێ بكه‌ن.
توركیا داوا ده‌كات به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر هه‌سه‌ده هێزه‌كانی بكێشێته‌وه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی توركیا داوای ده‌كات رووبه‌ری زۆرینه‌ی ره‌های خۆرهه‌ڵاتی فورات و به‌شێكی پارێزگاكانی ره‌ققه و دێرزووریش ده‌گرێته‌وه.
توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا درووست ده‌كات، كه ئێستا له ناو توركیان و له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانن.
هه‌وڵه‌كه‌ی توركیا به سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان لێكدراوه‌ته‌وه، كه به هۆی نیشته‌جێكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا، رێژه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه، كورد ببێته كه‌مینه له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا.
رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیایه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژ به هێزه كوردییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا راگه‌یاند.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان، دوای ئه‌وه هات، كه رۆژێك پێشتر، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و دوای په‌یوه‌ندییه‌كه، تره‌مپ رایگه‌یاند، چیدیكه هێزه‌كانی له سووریا ناهێڵێته‌وه و پاشه‌كشه‌یان پێده‌كات.